لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوو کەس لەسەر شوێنی ئۆتۆمبێل کوژران

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر شوێنی ئۆتۆمبێل شەڕ دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژاون.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “دوای ئەوەی ئەمشەو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕوویداوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون”.

تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەن و دوای لێکۆڵینەوە، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share