ئەمریكا مژدە دەداتە عێراق

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراق لە واشنتۆن رایگەیاند، “كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی ئابوریی عێراق و دەمانەوێت لە بواری وزەدا سەربەخۆبێت”.

شاندێكی حكومەتی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ ئەنتۆنی بلێنكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانيی هاوبەشیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت، “ئێمە كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی ئابوریی عێراق”.

وتیشی، “دەمانەوێت زۆر بە چڕیی سەرنج بخەینە سەر ئەو رێككەوتنانەی لە نێوان عێراق و ئەمریكا هەیە و دەبێت عێراق لە بواری وزەدا سەربەخۆ بێت”.

بابەتی پێشتر

هیندستان: لە رۆژی ڤالانتایندا گا لە باوەش بگرن

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی سلێمانی تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share