بڕیارێكی پوتین نرخی ڕۆبڵ و نەوتی بەرزكردەوە و دۆلاری دابەزاند

سەرۆكی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، مۆسكۆ بڕیاریداوە بە گۆڕینی پارەی داهاتی غازی هەناردەكراو بۆ ئەوروپا بە ڕۆبڵ لە خێراترین كاتدا، بڕیارەكە بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و دابەزینی بەهای دۆلار.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا ئەمڕۆ ڕێنماییشیدایە بانكی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی “بۆ دیاریكردنی ڕێوشوێنی مامەڵەكان لەگەڵ ئەوروپا بە ڕۆبڵی ڕوسی لەماوەی یەك هەفتەدا”.

پوتین وتی، “مانای نییە شمەكی ڕوسی ڕەوانەی یەكێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بكرێت و لە بەرامبەریدا پارەكەی بە یۆرۆ و دۆلار بێت”، دووپاتیشیكردەوە، مۆسكۆ بڕیاری خۆی داوە لە بەكارنەهێنانی “دراوی وڵاتانی نادۆست” لە گواستنەوەی غازدا.

سووربوونی وڵاتەكەشی لەسەر فەراهەمكردنی پێداویستیی غاز بەپێی گرێبەستە واژووكراوەكان دووپاتكردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێك لە وڵاتان “بڕیاری نایاساییان داوە” دەربارەی سڕكردنی سامانی ڕوسیا.

دوابەدوای بڕیارەكە بەهای دۆلار بۆ خوار 95 ڕۆبڵ دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە لە 3ی ئەم مانگەوە.

هەروەك نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە و گەیشتە 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بابەتی پێشتر

تیشكە سپییەكەی كوردستان

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەكی یارییە ئەلیكترۆنییەكان داهاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانییەكان تەرخاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گە گەیشتە رێژەی %4 ی نرخەکەی. ئەمڕۆ دووشەممە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share