زیاتر لە یەک ملیۆن فیشەکی جۆراوجۆر لە یەکێک لە فیرقەکانی سەر بە سوپای عێراق دزران و چەند کەسێکیش بەو تۆمەتە دەستگیرکران
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ” یەک ملیۆن و 250 هەزار فیشەکی چەکی سوک و جۆراوجۆر لە یەکەیەکی فیرقەی نۆی یەکەی زرێپۆشی سەر بە سوپای عێراق دزراون”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “کاتێک تاوانەکە ئاشکرابووە، ناکۆکی لە نێوان بکەرانی تاوانەکەدا دروستبووە و یەکیان هەڕەشەی ئاشکراکردنی کردووە”.
ئاشکراشیانکرد، “ژمارەیەک لە تۆمەتبار دەستگیرکراون کە سەر بە هەمان فیرقەن، ژمارەیەکیشیان هەڵاتوون، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەستیپێکردووە تا بزانن بە چ شێوەیەک توانیویانە ئەو بڕە زۆرە فیشەک لە کۆگاکان ببەنە دەرەوە”.