ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو پێكدەهێندرێت

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو كە لە شارەكانی هەرێمەوە روو لە ناوەڕاست و باشوور دەكات رادەگەیەنێت.

نووسینگەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رێنوێنیی سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوە و سوودوەرگرتن لە شەپۆلی لافاوی ناوچەكانی باكوور بەمەبەستی زیادكردنی ژێرخانی ئاو.

ئەوەشی روونكردەوە، ژوورەكە چاودێریی دۆخی بەغداد و پارێزگاكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجیستی و مرۆیی.

ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێكی بەهێزی باران شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە

تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share