لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 40 ملیۆن دینار و شەش هەزار و  400دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەکاتی دەستگیرکردنیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا تۆمەتباران ( م، ج، س ) و ( ب، ق، م )  و ) و (ن، ج، ک ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

یەکەم رۆبۆتی سعودی بە سەرپۆشەوە نمایشکرا

بابەتی دواتر

دوای 24 ساڵ بۆ یەکەمجار بۆرسەی تورکیا راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share