زانكۆیەكی دیكە دەوامی خوێندكارانی تا كاتێكی نادیار راگرت

زانكۆی راپەرین

زانكۆیەكی دیكەی هەرێم بڕیاریدا دەوامی خوێندكاران تا كاتێكی نادیار رابگرێت و ئەنجومەنی زانكۆكە پشتیوانیی بۆ داوا رەواكانی خوێندكاران دەردەبڕێت.

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین ئەمڕۆ بڕیاریدا لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران بڕیاری راگرتنی خوێنی دەركرد.

ئەنجومەنەكە “پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داوا رەواکانی خوێندکاران” دووپاتدەكاتەوە لە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دەرماڵە و پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران.

بۆ قەرەبوكردنەوەی ماوەی فەوتاوی خوێندنیش ئەنجومەنی زانكۆ دەڵێت، بەپێی ساڵنامەی خوێندن ماوەی خوێندن درێژدەكاتەوە.

پێشتر زانكۆكانی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دەوامی خوێندكارانیان بەهەمان هۆكار راگرت.

راگرتنی دەوام بەهۆی ناڕەزایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانە بەرامبەر خەرجنەكردنی دەرماڵەی مانگانە، كە سەرەڕای رەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی بە ئەنجومەنی وەزیران، لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پەسەندنەكراوە و وەستێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: پارتی کێشەی کۆتای نییە و کێشەکەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەدا

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە…
Total
0
Share