بە شێوەزاری ناوخۆیی سعودیە و بە سەرپۆشەوە یەکەم رۆبۆت کە بە دەستی سعودیە لە ژێر ناوی “سارا” دروستکراوە، پێشوازی لە سەردانکەرانی پێشانگای دیجیتاڵی سعودیە دەکات کە بەشدارن لە چالاکییەکانی کۆنفرانسی تەکنیکی نێودەوڵەتی.
رۆبۆتی “سارا” بە هاوکاریی نێوان سعودیە دیجیتاڵ و Qss دروستکراوە، و دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەموو سەردانکەران بکات، هەموو سەمایەکی بەناوبانگ ئەنجام بدات و وەڵامی پرسیارەکانی سەردانکەران بداتەوە.
رۆبۆتە سعودیەکە خۆی دەناسێنێت و دەڵێت، “من سارام، یەکەم رۆبۆتی سعودی لە جیهاندا کە بە دەستی سعودیە دروستکراوە، لە سعودیەوە قسەت لەگەڵ دەکەم”.
رۆبۆتی “سارا” کامێرایەکی تێدایە کە بە زیرەکیی دەستکرد کاردەکات، بەو پێیەی دەتوانێت ئەو کەسانە بناسێتەوە کە لەبەردەمیدا وەستاون، دوای ئەوەی پێشوازی لە سەردانکەر دەکات، دانیشتنی دیالۆگ دەستپێدەکات، هەروەها رۆبۆتەکە مۆدێلێکی پێشوەختە راهێنراوی تێدایە کە زاراوە جیاوازەکانی سعودیە دەناسێتەوە، رستەکان شیدەکاتەوە و لە ناوەڕۆکەکانیان تێدەگات، پاشان وەڵامی گونجاو دەداتەوە و لە شێوەی دەقدا دەینێرێت.
رۆبۆتەکە لە نمایشکردنیدا جگە لەوەی بە شێوەزاری ناوخۆیی سعودیە قسە دەکات هەروەها وەک کلتوور و یاسای ئەو وڵاتە سەرپۆشی بۆ کراوە و بە باڵاپۆشی نمایش کراوە.