باندێکی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، “لەدوای ئەوەی لەلایەن ژنێکەوە ئاگادارکراینەوە کە لەلایەن باندێکەوە هەڕەشەی بڵاویکردنەوەی وێنەکانی لێدەکرێت، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوەکانمان کرد و توانیمان دوو کەس دەستگیربکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە ژنان و کچان کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت سناپچات، و بڕێکی زۆر پارەیان لە ژنان سەندووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیان ئۆتۆمبێلێک و چەکێک و  بڕی شەش ملیۆن و 250 هەزار دۆلاریان پێبووە، شەش مۆبایل و چەندین سیمکارت و کارتی پەیوەندی و دەستیان بەسەرداگیراوە”.

داوایشیکرد، “هەر کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی لێکراوە یان ئەم تۆمەتبارانە دەناسێتەوە سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لەگەڵیاندا ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share