وەتسئەپ بڕیارێک لە دژی بەکارهێنەرانی دەردەکات

وەتسئەپ رایدەگەیەنێت، نوێکاری ئەنجام دەدات کە دەبێتە هۆی وەستاندنی کارکردنی ئەپڵیکەیشنەکەیان لەسەر هەندێک مۆبایل، بەتایبەتی مۆبایلە کۆنەکان.

ماڵپەڕی وەتسئەپ ئاماژە بەوە دەکات کە لە 24ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە ئەپڵیکەیشنەکەیان تەنها پشتگیری وەشانی 5.0 بۆ سەرەوەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید لەگەڵ ڤێرژنی iOS 12ی ئایفۆن بۆ سەرەوە دەکات.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، هەموو ساڵێک پێداچوونەوە بە بەرنامەکەدا دەکەن و بەپێی پێویست ئەو بەشانە نوێدەکەنەوە کە زۆر گرنگە، هاوکات وەشانە نوێکانی ئەپڵیکەیشنەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات زیاتر و باشتر سوود لە خزمەتگوزارییەکان وەربگرن.

لە ماوەیەکی کورتدا واتسئەپ سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی خواستی زۆری بەکارهێنەران لە بەرنامەکانی نامە ناردن لە سەرانسەری جیهاندا و زیاتر لە دوو ملیار کەس بەکاریدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
زیاتر ببینە

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

لە دوایین هەوڵەکانی بەرەوپیشچوونی زانستی گەردوونناسیدا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دەنگێکی لە بۆشایی ئاسمانەوە تۆمارکردووە، کە دەنگەکە لە “کونە…
Total
0
Share