گەرمیان.. چەکدارێکی داعش دەستگیركرا لە ناوچەكەدا شوانكاریی كردووە

هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکرد کە کاری شوانکاریی دەکرد لە سنووری گەرمیان.

ئاسایشی گەرمیان دەڵێت، “دوای هەڵمەت و گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی ئاسایشی گەرمیان بۆ بنڕکردنی تیرۆر و لەناوبردنی مۆڵگەکانیان، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانمان زانیاریی وردیان کۆکردەوە لەسەر هەبوونی چەکدارێکی داعش لە سنوورەکە کە کاری شوانکاری بووە بە ناوێکی ساختەوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیریانکرد کە تۆمەتبار ناوی (س.ط.ع) تەمەن 1991ـە”.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، تۆمەتبارەكە پێشینەی ئەندامبوونی لە داعش هەبووە لە ساڵی 2015ـدا لە حەویجە و دوای لێکۆڵێنەوە دانی بەوەدا نا کە چەکداری داعش بووە.

ئاشكراشیكردووە كە لە ماوەی رابردوودا بە هەمانشێوە برایەکی تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەوەی چەكداری داعش بووە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکرابوو.

 

 

بابەتی پێشتر

چینێکی شاراوەی زەوی دۆزرایەوە کە پێشتر هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نەبووە

بابەتی دواتر

باندێکی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تەكسییەك دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی تاکسییەکی راگەیاند کە بووەتە مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتییان. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانمان دەستیان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share