ئاتسو بە زیندوویی دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە لە تورکیا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا و تورکیا پشتڕاستیان کردەوە، کە کریستیان ئاتسو-ی هێرشبەری یانەی هاتای سپۆرت، بە زیندوویی لە ژێر داروپەردووی بینایەکی وێرانبوودا دۆزراوەتەوە و ڕزگارکراوە.

ڕۆژنامەکانی “دەیلی مەیڵ و ئابۆلا” ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئاتسو بە زیندووی دۆزراوەتەوە، بەڵام پێی ڕاستی برینداربووە و دووچاری هەناسەتوندی بووە، بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی گانا لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی، “هەندێک هەواڵی ئەرێنیمان پێگەیشتووە، کە کریستیان ئاتسو بە سەرکەوتوویی لەژێر داروپەردووی بینایەکی ڕووخاودا ڕزگار کراوە و چارەسەری بۆ دەکرێت. با بەردەوام بین لە نزاکردن بۆ یاریزانەکەمان.”

بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچە جیاجیاکان گیانیان لەدەستدا، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

کریستیان ئاتسو، ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هاتای سپۆرتی تورکی

ئاتسۆی تەمەن (31) ساڵ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لە یانەی ئەلڕائیدی سعوودییەوە پەیوەندی بە هاتای سپۆرەوە کرد، پێشتریش یاری بۆ یانەکانی پۆرتۆ، ڕیۆ ئاڤی، چێڵسی، ئێڤەرتۆن و بۆرنمۆس و مالاگا و نیوکاسڵ یونایتد کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانە عەرەبییەکان نادۆڕێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەكەی توركیا نرخی نەوتی بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دایكی مباپێ دۆخەكەی شڵەقاند

فایزەر عامری، دایكی مباپێ ئاشكرایكرد، ئێستا كوڕەكەی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كارگێڕیی پاریس سان جێرمان، دووپاتیشیكردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەدا ویستویانە…
Total
0
Share