بومەلەرزەكەی توركیا نرخی نەوتی بەرزكردەوە

دوای بومەلەرزەكەی توركیا و داخستنی دەروازەی تایبەت بە هەناردەی نەوت، نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی،

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 81 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 75 دۆلار سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و دوای رووداوی بوومەلەرزەكەی توركیا، كە بووە هۆی داخستنی دەروازەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.…
Total
0
Share