ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانە عەرەبییەکان نادۆڕێت

سبەی چوارشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، ڕووبەڕووی یانەی ئەهلی میسری دەبێتەوە.

پێنجەمین جارە یانەی شاهانەی مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا لەگەڵ یانەیەکی عەرەبی لە جامی جیهانی یانەکاندا یاریدەکات.

یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی شاهانە لە وەشانی ساڵی 2000دا بەرامبەر یانەی نەسڕی سعوودی بووە، بە ئەنجامی (3-1) سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بۆ جاری دووەم لە هەمان وەشانی پاڵەوانێتییەکەدا، ڕووبەڕووی یانەی ڕەجا-ی مەغریبی بووەتەوە، لەو یارییەشدا بە ئەنجامی (3-2) بردنەوەی تۆمارکردووە.

لە ساڵی 2017 ئەستێرەکانی “لۆس بلانکۆس” گەڕاونەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیپە عەرەبییەکان، بەرامبەر یانەی ئەلجەزیرەی ئیماراتی یاریکردووە و بە ئەنجامی (2-1) سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی 2018 بەرامبەر یانەیەکی دیکەی وڵاتی ئیمارات وەستاوەتەوە، کە یانەی عەینە و جارێکی دیکە بە ئەنجامی (4-1) براوە بووە.

بە شێوەیەکی گشتی، یانەی ڕیاڵ مەدرید چوار جار لە مۆندیالی یانەکاندا چوار بردنەوەی بەرامبەر یانە عەرەبییەکان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات: درۆم لەگەڵدا مەکەن

بابەتی دواتر

ئاتسو بە زیندوویی دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە لە تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share