پۆلیسی سلێمانی چوار کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی فرۆشگاکانی ناو بازاڕ بۆ قومارکردن دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر کەرەستەکانیاندا.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی زانیارییان لەسەر چوار تۆمەتبار كۆكردەوە كە فرۆشگاكانیان كردووەتە شوێنی قوماركردن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک ئامێری قومارکردندا.
تۆمەتبارەکان ئێستا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.