ژووری بازرگانیی سلێمانی داوای لە بازرگانان دەکات هاوکاریی بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان کۆبکەنەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی داوا لە بازرگانانی شاری سلێمانی دەکات بەپەلە دەستبکەن بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی داوایەکی ئاراستەی بازرگانانی شاری سلێمانی کردووە و رایگەیاندووە، “داواکارین سەرجەم بازرگانانی شاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین بەپەلە دەستبکەن بە کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری تاکو بتوانین بە زوترین کات بیگەیەنینە دەست لێقەوماوانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ھاوکاریانەی کە پێویستە بازرگانان بھێنین بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتین لە، خواردن و پێداویستییەکانی منداڵان شیری منداڵ و دایبی و پێداویستییەکانی ئافرەتان و بابەتەکانی دیکە، داواکارین بازرگانان بە زوترین کات بەشدار بن لە کۆکردنەوەی ھاوکارییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: سەرپەرشتیاری ئەو گروپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share