دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 400 بومەلەرزە لە ناوەڕاست و باشووری تورکیا روویانداوە و بەردەوامیش دەبن.
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لە دوێنێ دووشەممەوە لە سنووری ناوەڕاست و باشووری تورکیا زیاتر لە 400 بومەلەرزە روویانداوە، تا ئێستاش چالاکیی بومەلەرزە چالاکە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ هیچ بومەلەرزەیەک لە سنووری عێراق روویاننەداوە”.