لە سلێمانی چەند بڕیارێک لە بارەی رووداوە لەناکاوەکان دران

ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبردنی رووداوە لەناکاوەکانی کرد و کۆمەڵێک بڕیار دەرکران.

ئەمڕۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگا پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبردنی رووداوە لەناکاوەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کۆبوونەوەی لیژنەی فریاگوزاریی لە هەموو یەکە کارگێڕییەکاندا بەڕێوەبچێت بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکە کارگێڕی و بەسەرۆکایەتییەکان بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانیی ئامادەکاریی تەواو بۆ هەر بارودۆخێک دەکەن.

هاوکات بڕیاردا هۆشیاریی تەواو لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستنی هاوڵاتییان لە کاتی روودانی رووداوە لەناکاوەکاندا لەلایەن بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانیەوە بڵاوبکرێنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا قەزای مەڵبەندی سلێمانی دابەشبکرێت بەسەر پێنج زۆندا و تیمی پێویست لە هەموو زۆنەکان و لەیەکە کارگێڕیەکانیشدا بە بەشداری هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکان دەستبەکاربن، پێویستە هەموو فەرمانگاکان ئامێر و کەرەستە و سەرمایەی مرۆییان بخەنە خزمەت تیمی هاوبەشی سەرپەرشتیاری خزمەتگوزارییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی فەرماندارێتی هەپەگە: گەریلا هیچ پێشمەرگەیەكی شەهید نەكردووە و ئامادەنیە شەڕ لە دژی بكات

ئەندامێكی فەرماندارێتی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، گەریلا هیچ پێشمەرگەیەكی شەهید نەكردووە و ئامادەش نیە شەڕ لەگەڵ…
Total
0
Share