شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبێتەوە

سەمیر هەورامی، وتەبێژی فەرمیی جێگری سەرۆك وەزیران

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و نەوت لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبێتەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت بە بەشداری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ) ئەنجامدەدات.

وتیشی، “كۆبوونەوەكە ئاكامی ئەو دانیشتنەی دوێنێیە كە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ هەردوو شاندی دانوستانكار بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا”.

وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیران ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا بڕی نەوتی هەناردەكراو لە هەرێمی كوردستانەوە و كۆی داهاتە نانەوتییەكان دیاریدەكرێت و دواتر پشكی هەرێم وەك ئەوەی لە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی هەیە یەكلادەكرێتەوە.

دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو 9ی كانونی یەكەم شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغداد بەڕێكەوت، لەو ڕۆژەوە شاندەكە چەندین كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ لایەنە حكومی و سیاسییەكانی عێراق ئەنجامداوە.

دوایین كۆبوونەوەی شاندەكە پاش نیوەڕۆی دوێنێ لەگەڵ وەفدی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی هەریەك لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی (قەرز) جێبەجێ بكەن.

وتیشی، “بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هونەریی هەردوو حكومەت لەسەر ئالیەت و شێوازی چۆنییەتی جێبەجێكردنی یاساكە كۆدەبنەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگەیاندنی پابەندی هەرێم بە ناوەرۆكی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بۆ ئەوەیە بەغداد پشكی هەرێم بۆ ئەمساڵ بنێرێت و وتی، “بەڵام چەند دێت نازانم”.

لەمیانەی كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای هەرێم پرسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021یش گفتوگۆی لەسەركراوە، وەك ئەوەی شیروان میرزا ئاماژەی پێدا، بەڵام ڕێككەوتن نەكراوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارانی یەکێتی: تەعریبکردن لە کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە

بابەتی دواتر

فاتیمە خویشوەند، بۆ گەیشتن بە "بوکی مردوو" و "ئەنجیلینا جولی" خۆی لە زیندان بینییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد لەبارەی سەرچاوەكانی وزە گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدرێژەی دیدارەكانیدا لە واشنتن، لەگەڵ كیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share