ئاماری نوێ و فەرمیی قوربانییانی بومەلەرزەكە ئاشكراكرا

جێگری سەرۆكی توركیا ئاماری نوێی قوربانییانی بومەلەرزەكە رادەگەیەنێت و دەڵێت، بووەتەهۆی 145 بومەلەرزەی پاشماوە و نزیكەی 3500 بیناش داڕووخاون.

فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆكی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەوە گەیشتە هەزار و 541 كەس و برینداربووانیش گەیشتە 9 هەزار و 733 كەس.

بە وتەی ئەو بومەلەرزەكە 145 بومەلەرزەی پاشماوەی بەدواداهاتووە، لە ئاكامیدا سێ هەزار و 471 بینا داڕووخاوە.

جێگری سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، هاریكاریی مرۆیی دەگەیەندرێنە شارە زیانلێكەوتووەكان.

بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.9 پلەی رێختەر پارێزگای كهرمان-ی لە توركیا گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدا و برینداربوونی هەزاران كەس، جگە لە داڕووخانی سەدان باڵەخانە.

لەرینەوە و كاریگەریی بومەلەرزەكە گەیشتە بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژئاوای كوردستان و سوریا. لەلایەن دانیشتووانی بەیروت-ی پایتەختی لوبنانیشەوە هەستیپێكرا.

 

بابەتی پێشتر

مانگرتن بەریتانیای گەمارۆداوە

بابەتی دواتر

شارەزایەکی جیۆفیزیا هۆکاری روودانی زنجیرە بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share