سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆسەر کاروانێکی سەربازی وڵاتەکەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دوو سەربازیان کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکردووە، ” لە هێرشەکەدا کە لەلایەن یەپەگەوە ئەنجامدراوە دوو سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەش لە شوێنی ڕووداوەکە، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدراوە”.

بەپێی زانیارییەکان کاروانە سەربازییەکەی سوپای تورکیا لە دەوروبەری مەنبەج کراوەتە ئامانج و تورکیا ڕاستەوخۆ یەپەگەی تۆمەتبارکردووە.

ئەگەرچی یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” بەشێکن لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، بەڵام تورکیا هەمووکات بە یەپەگە/پەکەکە ناویان دەهێنێت.

سوپای تورکیا دەڵێت، هێرشەکە لە شوێنێکدا ئەنجامدراوە، کە لە ساڵی 2016 دا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە یەپەگە پاککراوەتەوە.

سوپای تورکیا لەماوە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی دژی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و ئێستا بەشێک لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەست سوپای تورکیا و گروپە وەفادارەکانی تورکیاوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسەقامگیریی سیاسی باڵی بەسەر لوبناندا کێشاوە و ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت

دوابەدوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، ناسەقامگیریی سیاسی باڵی بەسەر لوبناندا کێشاوە و چاوەڕوانی دیاریکردنی جێگرەوەی…
زیاتر ببینە

یەکەم بەپرسی باڵای ئیدارەکەی ترەمپ بەهۆی جەنگی ئێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە ڕاگەیاند. جۆو کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا لە…
Total
0
Share