ڕوانگەی سوری: سێ گەنجی سوری لەلایەن تورکێکەوە سوتێنران

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سێ گەنجی سوری لە پارێزگای ‏ئیزمیری تورکیا، لەلایەن تورکێکەوە سوتێنراون، ڕووداوەکە زیاتر لە مانگێکە ڕوویداوە ‏و بێدەنگیی لێکراوە، ڕوانگەی سوری پاڵنەری ڕووداوەکە بۆ هۆکاری ڕەگەزپەرستی ‏دەگەڕێنێتەوە.‏

ڕوانگەی سوری لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە ئاشکرایکردووە، ئەو هاوڵاتییە تورکە ‏دوای ئەوەی بەنزینی کردووە بە شوێنی مانەوەی هاوڵاتییە سورییەکاندا، ئاگری بەرداوەتە ‏ماڵەکەیان تاوەکو سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە 16ی مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە و لە میدیاکانی ئەو ‏وڵاتەدا باسنەکراوە، جگە لەوەی تائێستا هیچ ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەکان لەو ڕووداوە ‏ئاشکرانەکراوە.‏

ئەو سێ گەنجە لە وەرشەیەکی دروستکردنی کاری بەردی کاریان کردووە، لە ناوچەی ‏گوزێل باهشی لە پارێزگای ئیزمیر.‏

ڕوانگەی سوری ڕاشیگەیاندووە، هیچ کێشەیەکی تایبەت لەنێوان قوربانییانی ڕووداوەکە و ‏ئەنجامدەری ئەو تاوانەدا نەبووە، هۆکارەكەی پاڵنەری ڕەگەزپەرستی بووە.‏

چالاکوانان ناو و وێنەی ئەو سێ گەنجە سورییەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ‏بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن ئەو هاوڵاتییە تورکەوە سوتێنراون.‏

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

بابەتی دواتر

باڵیۆزێكی ئێرانی بەهۆی درەنگ گەڕاندنەوەی، بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share