كەمێك لەمەوبەر و بەهۆی بومەلەرزەوە، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ فەرمانی بە بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كردووە خوێندكاران بنێرنەوە بۆ ماڵەكانیان و خوێندنگەكان چۆڵبكەن.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی بومەلەرزەوە لە بەشێك لە خوێندنگەكانی دهۆك خوێندكاران براونەتە دەرەوەی پۆلەكان وەك خۆپارێزییەك لە كاریگەریی بومەلەرزە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عێراقی هەژاند و لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، بەغداد، دیالە و نەینەوا هەستیپێكرا.