لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس برینداربوون

شەوی رابردوو لە سنووری قەزای ئاکرێ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە لە شەقامی سەرەکی ناحیەی دارەتوو بۆ کۆمەڵگەی بنینان لە نزیك گوندێ(بیوك) لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ھیۆندای ئەلێنترا لەگەڵ شۆفرلێت ئەڤیۆی تایبەت روویداوە.

لە رووداوەکەدا 13 کەس برینداربوون، ژمارەیەکیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی سێ کەسیشیان سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share