کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلەک لە سبەینێ سێشەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان و سەنتەری شارەکاندا بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور دەبێت، نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لەهەندێک کاتى جیادا، بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ بۆ ئێوارە دەبارێت، لە هەندێک ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە باشوور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، نمە باران بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی بەیانیی رۆژی سێشەممە”.
پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) تۆماردەکات.
لە شارەکانی هەولێر و کەرکوک تۆز و خۆڵی تێکەڵ بە باران دروستدەبێت.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبێت، لە کاتەکانی درەنگدا رێژەی دابارین کەمدەبێتەوە. لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمەباران و بەفر بەردەوامی دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیی زوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستى هەڕێم.
پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بە (4-5) تۆماردەکەن