سەرباری ئەوەى هەشت خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوەن، بەڵام هێشتا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت ئەوان پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی لا لیگا.
پێشیوایە ئێستا لە دۆخێکی باشدان و یارییەکی جوان پێشکەشی هاندەران دەکەن.
بەشێک لە قسەکانی چاڤی
// ڕێگەمان نەدا ئیشبیلیە وەڵامدانەوە هەبێت
// بەردەوام خستبوماننە ژێر فشارەوە
// ڕۆژێكی گرنگ بو بۆ ئێمە هەموو ڕكابەرەكانمان شكستیان هێنابوو بردنەوەی ئێمە زۆر پێویست بوو
// ئێستا بیرمان لەسەر یارییەكەی ڤیاریاڵە
// ئێمە ئێستا لە حاڵێكی زۆر باشداین، بەڵام لیگا هێشتا زۆری ماوە
// نابێت بكەوینە حالەتی پشووەوە یاریی داهاتوو بەرامبەر ڤیاریاڵ بدۆریین دۆخەكە وەك خۆی لێیەتەوە
// ڕیاڵ مەریدمان لە دوای خۆمان جێهیشتوە بە هەشت خاڵ ئەوەش بۆ ئێمە گرنگە
// سبەی پسكنینی ورد بۆ بۆسكێتس دەكرێت هیوادارین پێكانەكەی قورس نەبێت
// ئێمە خۆمان وەك پاڵێوراو دەبینین بۆ ناسناوی لا لیگا بەڵام هەمیشە پاڵێواروی سەرەكی ئەوەیە كە پێشتر پاڵەوان بووە كە ڕیاڵ مەدریدە
// هەمیشە پێویستە یاریزانەكان ئامادەبن بۆ ئەو كاتەی پشتیان پێدەبەستین ئەمڕۆ ئالبا و كیسێ سودی زۆریان پێگەیاندین
// یاریی داهاتوو دەچینە ڤیاریاڵ كە ڕیاڵ مەدرید تیایدا شكستی هێناوە یارییەكە بۆ ئێمەش قورس دەبێت