مانچستەر سیتی بۆندی ڕۆدری درێژكردەوە

یانەی مانچستەر سیتی هەڵمەتی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانە گرنگەكانی دەستپێكرد و لەو نێوەندەشدا ڕۆدری تا ساڵی 2027 لە یانەكە هێشتەوە.

پێگەی فەرمی مانچستەر سیتی بڵاویكردەوە، ڕۆدری بۆ سێ ساڵی تر لەگەڵمان بەردەوام دەبێت و لە هاوینی 2027 گرێبەستەكەی كۆتایی دێت.

ڕۆدری تەمەن 26 ساڵ وەرزی ڕابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئینگلتەرادا.

ڕۆدری لەكاتی نوێكردنەوەی بۆندەكەیدا وتی: “سوپاسی گواردیۆلا و كاربەدەستانی یانەكە دەكەم كە هاوكاریان كردوم بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشكەش بكەم.”

ئاماژەی بەوەشدا كە مانچستەر سیتی ڕێگەیەكی باشە بۆ ئەوەی ناسناوەكان بەدەست بهێنن و هیواشی خواست ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان پاش نوێكردنەوەی بۆندی ڕۆدری، ئیدارەی مانچستەر سیتی بۆندی فیل فۆدین درێژ دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share