سێ یانەی گەورە داوای جۆکەرەکەی پۆرتوگال دەکەن

سێ یانەی گەورەی خوولی نایابی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە ئۆتاڤیۆ دا سیلڤا مۆنتێرا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال.

ڕۆژنامەی “ئە بۆلا”ی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەکانی مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، نیوکاسڵ لە خوولی نایابی ئینگلتەرا خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئۆتاڤیۆی بەرازیلی – پۆرتوگالی نیشانداوە.

ئۆتاڤیۆ بەدرێسی پۆرتوگال و یانەی پۆرتۆوە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەهرەی یاریکردنی تێکەڵەیەکە لە شێوازی پۆرتوگال و بەرازیل، هەروەها هەڵگری ناسنامەی هەردوو وڵاتەکەیە و بۆ پۆرتوگال یاریدەکات، لەڕووی تاکتیکییەوە توانای یاریکردنی لە پێگەی ناوەندی هێرشبەریی باڵی ڕاست و چەپ و سەنتەردا هەیە، بە جۆکەرەکەی پۆرتوگال ناودەبرێت.

یاریزانە 27 ساڵەکە لە 2016وە پەیوەندی بە یانەی پۆرتۆوە کردووە، تاوەکو ئێستا 228 یاری لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، 24 گۆڵ و 61 ئەسیستی تۆمارکردووە، لە هاوینی 2025 بۆندەکەی کۆتاییدێت و نرخی گواستنەوەی لە ترانسفێر مارکت بە 25 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان: لیژنەیەك بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێندرا

بابەتی دواتر

ئێستا ھۆکاری ڕووخانی بارەگای لقی 5ی پارتی ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share