هاوسەرەکەی شوماخەر: لێرەیە، بەڵام بیریدەکەم

هاوسەری مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرمولا 1″، کۆرینا شوماخەر لە نوێترین زنجیرەی دۆکیومێنتاری “نێتفلێکس”دا زانیاری لەبارەی ئەفسانەکەوە ئاشکرادەکات.

کۆرینا بۆ یەکەمجار لە بارەی شوماخەری ئەفسانە و هاوسەرییەوە دەڵێت، “شومی تەواوی پێشبڕکێکانی بواری فۆرمولا 1ی بەسەلامەتی تێدەپەڕاند، هەمیشە پێمانوابووە فریشتەیەکی پارێزەری لەگەڵدایە، هەرگیز بیرمان لە لەناوچوونی نەدەکردەوە، نازانم ئەوەی ڕوویدەدا بونیادنانی دیوارێکی پارێزەر بوو بۆ ژیانمان، یان وەهمکردن، بەڵام پێموابوو هەرگیز هاوسەرەکەم تووشی ڕووداوێک نابێت”.

هەروەها دەڵێت، “ئەو ڕووداوەی لە زنجیرە چیاکانی ئەلب ڕوویدا و شوماخەری برینادرکرد، تەنها بێچانسییەک بوو، کە دەکرێت تووشی هەر کەسێکی دیکەش ببێت”.

کۆرینا لەبارەی تەندروستیی شوماخەرەوە، دەڵێت، “بیری هاوسەرەکەم دەکەم، ئەو لێرەیە، بەڵام بیری جموجۆڵ و دەربڕینی هەستەکانی دەکەم، ئێستا ڕۆژانە نیشانی من و خێزانەکەمانی دەدات کە بەهێزە و لەگەڵ دۆخی خۆیدا دەجەنگێت”.

کۆرینا شوماخەر دووپاتیدەکاتەوە، شۆفێرە ئەڵمانییەکە هەمیشە پارێزەری خێزانەکەی بووە، ئێستا خێزانەکەی ئەرکی پاراستنی ئەویان گرتووەتەئەستۆ، بۆیە ڕێگە نادەن وێنە، یاخود زانیارییەکان لەبارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە<br> هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

بابەتی دواتر

ترس ژیان لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share