د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان دەکەن، “بەڵام کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین”.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا نووسیویەتی، “سەرەڕای ئاستەنگ و جیاوازییەکان، بە گەواهیدەریی WHO باشترینین لە عێراق و ناوچەکە وەک نەخۆشخانەیەکی حكومی، ئێمە چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان بێجیاوازی دەکەین، بەڵام بەداخەوە کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین”.
جەختیشدەكاتەوە كە “هیوا” تاکە نەخۆشخانەیە داتاکانی بەپێی بنەمای راست و سیستمی ئەلکترۆنییە و مەبەست لێی دەرخستنی راستییەکانە بۆ هەموو لایەک، نەک خۆدەرخستن و دەڵێت، “چەقی ئامانج لای ئێمەی پزیشکان و کارمەندانی هیوا خزمەتی نەخۆشە، بۆیە وتوومانە و دەیڵێین نەخۆش بۆ ئێمە سەنتەرە و سەرەڕای جیاوازیکردن و دژایەتی و ئاستەنگەکان، هەموو هەوڵێک دەدەین و داومانە و بەردەوامیش دەبین، کۆڵنادەین تا دەگەینە ئامانج کە خزمەتی زیاتر و زیاترە بە نەخۆشی شێرپەنجە”.