بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری پاندلی ڕزگاركراون، كە گوندێكی بچووكی ماسی گرتنە لە باشووری رۆژهەڵاتی لێرۆس لە یۆنان، بە پێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، 41 كۆچبەریان رزگاركراون و ڕزگار بووەكانیش دەڵێن، “ژمارەیان 45 كۆچبەر بووە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەنها چوار تەرم دۆزراونەتەوە كە دوو منداڵ بوون یەكێكیان كوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ و كچێكی تەمەن چوارساڵ و ژنێك كە تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ بۆ 20 ساڵ دەبێت، ناسنامەی هیچ یەكێك لە كۆچبەرەكان ئاشكرانەكراوە.

هەر بە پێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە یەكێك لە رزگار كراوەكان كە منداڵێكە باری تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەهۆی ئەوەی ئێستا كێشەی جووڵەی هەیە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاریبوو

بابەتی دواتر

د. یاد نەقشبەندی: بە گەواهیدەریی  WHO هیوا باشترین نەخۆشخانەی حكومییە لە عێراق و ناوچەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە…
Total
0
Share