عەلی حەمەساڵح: تەنها لە گرانبوونی دۆلاردا داهاتی هەرێم 45 ملیار دینار زیادیكردووە

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، لە ئاكامی گرانبوونی نرخی دۆلاردا داهاتی حكومەتی هەرێم نزیكەی 45 ملیار دینار زیادیكردووە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، داهاتی نەوت کە دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی بە گومرکی ئیبراهیم خەلیل-یشەوە هەر بە دۆلارە.

بە وتەی ئەو داهاتی نەوت و ئەو دەروازەیە “نزیكەی 450 ملیۆن دۆلارە كە لەلایەن RT بانكەوە دەكرێتە دینار”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وادابنێین لەهەر 100 دۆلارێكدا بەتێکڕا (10 هەزار دینار) زیادبوە، ئەوا 45 ملیار دینار بۆ داهات زیادبووە.

زیادبوونی داهات لەكاتێكدایە تائێستا مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە و بەپێی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری سبەی 6ی شوبات دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share