فەڕەنسا.. گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی دژ بە پرۆژە یاسای ئاسایشی گشتگیر و پۆلیس ڕوویدا

لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا خۆپیشاندان دژبە پڕۆژەیاسای ئاسایشی گشتگیر یەن “جیاکردنەوەی ئیسلام” و زیادبوونی حاڵاتەکانی ئیسلامۆفۆبیا لەو وڵاتە ئەنجامدرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە فەڕەنسا ڕەخنە لەو پڕۆژەیاسایە دەگرن، چونکە وای بۆ دەچن کە ئازادی ڕۆژنامەوانیی پێشێل دەکات، هەروەها توندوتیژی پۆلیس زیاد دەکات و ئازادی تاکە کەسیش سنوردار دەکات.

دەیان کەس لە گۆڕەپانی شاتلیە لە شاری پاریس گردبوونەوە و دروشمیان دژبە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەرزکردەوە و داوایان کرد کە پرۆژەیاسای “ئاسایشی گشتگیر” ھەڵبوەشێندرێتەوە.

چالاکوانانی دژبە ئیسلامۆفۆبیا لە خۆپیشاندانەکەدا، بەشداربوون و ئیدانەی پڕۆژەیاساکەیان کرد کە بە وتەی ئەوان “موسڵمانان لە فەڕەنسا دەکاتە ئامانج”.

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جیراڵد دارمانان ڕایگەیاند کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕویداوە و 18 کەسیش دەستگیرکراون.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ئیما نوئێڵ ماکرۆن بڕیاریدا بە لابردنی چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاساکە بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر ئەوەی کۆی پرۆژە یاساکە ڕەتبکرێتەوە و هەڵبوەشێنرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئارسەر: کریستیانۆ هاوشێوەی دایکمە، ئەو خواردنانەشم بۆ دیاریدەکات کە دەیانخۆم

بابەتی دواتر

باران و دابەزینی پلەكانی گەرما ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share