بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی چارەسەر وەربگرێت.

مارتا تیمیدۆ وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دوای چەند کاتژمێرێک لە مردنی ژنێکی دووگیانی هیندی بەهۆی ئەوەی تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە تاوەکو چارەسەر وەربگرێت دەستیلەکار کێشایەوە.

گیانلەدەستدانی ئەو ژنە هیندییە کە تەمەنی 34 ساڵ بووە و دووگیانبووە، بۆ گەشتێک چووەتە پۆرتوگال، بەهۆی ئەوە بووە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە تەختی مانەوە و چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە دەستنەکەوتووە تاوەکو چارەسەربکرێت بۆیە گیانیلەدەستداوە.

دەستلەکار کێشانەوەی وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرا لەبارەی خزمەتگوزارییە تەندروستییە بەپەلەکان، کەمی پزیشک و تووشبوونی ژنانی دووگیان بە کاریگەرییە نەرێنییە لاوەکییەکان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی بۆیان.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان ئەو ژنە هیندییە لە هەفتەی 31ی دووگیانیدا بووە، سەردانی نەخۆشخانەی سانتا ماریا-ی کردووە بەهۆی ئەوەی تووشی هەناسەتوندی بووە، دوای ئەوەی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە، بەهۆی نەبوونی شوێن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کراوە، بەڵام لەڕێگای گواستنەوەدا جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی تین هاگ لەسەر كڕینی یاریزان و داهاتووی ڕۆناڵدۆ

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بۆ بەرشلۆنە یەكلاكەرەوە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share