مانوێل نوێر ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئیدارەى بایرن کرد بەوەى دەستبەرداری تۆنی تابالۆڤیچی ڕاهێنەری گۆڵچییەکان بوون.
تۆنی ماوەى 11 ساڵ سەرپەرشتی مانوێل نوێری کردووە لە بایرن میونشن و بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش ماڵئاوایی کرد.
نوێر دەڵێت یەکێک لە شێتانەترین بڕیارەکان بووە کە لەماوەى ڕابردوودا بینیومە.
وتیشی: هیچ هۆکارێک نەبوو لە پشت ڕۆیشتنی تۆنییەوە و ئەوانەى باسیان کرد بڕوام بەهیچی نەبوو.