کەشناسی: لە ئێوارەوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و شەو دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، ئەگەری هەیە لە ناوەندی سلێمانی و دهۆک بەفر ببارێت.  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری خۆرئاوا دەستپێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.

سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەشاخاویەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1 تا 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بابەتی پێشتر

نزیکەی هەزار و 500 کارتۆن کەرەستەی جوانکاریی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share