رووسیا سزادرا.. سەرجەم یانەكانی لە پاڵەوانێتییەكان دوورخرانەوە

یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشكرایكرد، یانەی لایبزیگ بە بێ ئەنجامدانی یارییەكەی سپارتاك مۆسكۆ، سەركەوتنی بۆ قۆناغی هەشتی یۆرۆپا لیگ مسۆگەركردووە.

بەهۆی ئەو جەنگەی ڕووسیا بەرامبەر ئۆكرانیا دروستیكردووە، هەردوو یەكێتیی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا جەختیان كردەوە كە سەرجەم یانەكانی وڵاتی ڕووسیا لە خول و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان دوورخراونەتەوە.

بەوەش یانەی لایبزیگ كە لە قۆناغی شانزەی یۆرۆپا لیگ رووبەڕووی سپارتاك مۆسكۆ بووەتەوە، ڕاستەوخۆ گەیشتە قۆناغی هەشت تیپی.

تا ئێستا دیار نییە سزادانەكە تەنها یانەكانی ڕووسیا دەگرێتەوە یاخود هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكەشی تێدایە بەو پێیەی بڕیارە لە 24ی مانگ لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەرامبەر پۆڵەندا یاریبكات.

بابەتی پێشتر

بەنزین گرانتر بوو.. نۆڕماڵ بووە 950 دینار و موحەسەنیش هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

دادگا یاساییبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆمار ‏یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share