راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار لە ماوەی دوو هەفتەدا دەگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی.
لە تویتەری تایبەتیی خۆی فادی ئەلشەمەری راوێژکاری سودانی، ئاماژەی بە سەرکەوتنی کۆبوونەوەی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە.
راشیگەیاندووە، “بانکی ناوەندیی عێراق کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێی ڕاگەیاندووە کە بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە دابەزینی نرخی دۆلاردا، لەگەڵ رێوشوێنی ئەمنیی توند لە بەدواداچوون بۆ قاچاخچی و ئەوانەی قۆرغکاری بە نرخی دۆلارەوە دەکەن”.
جەختیشیکردەوە، “لە ماوەی دوو هەفتەدا، نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێت و دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی”.