كۆمپانیای مان-ی ئەڵمانی لقێك لە عێراق دەكاتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەیەوێت زیاتر لە 400 بارهەڵگر و تانكەر بكڕێت و ئاشكراشیدەكات، كۆمپانیای (مان)ی ئەڵمانی لقێكی خۆی لە عێراقدا دەكاتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەكە ئاشكرایكرد، كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی گواستنەوە پلانێكی بۆ پەرەپێدان پێشكەشكردووە و داوای كڕینی 100 بارهەڵگری لە بودجەی ئەمساڵدا كردووە.

بۆ چارەسەری خێرا و كەمكردنەوەی كات لە جێبەجێكردنیدا ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیا بڕیاریدا بە كڕینی 30 سەرە ترێلە لە بودجەی بەكاربردن، هەروەك پێشنیارێكی پێشكەشی راوێژكاریی هونەریی سەرۆك وەزیران كردووە بۆ كڕینی 100 تەنكەر و 200 بارهەڵگری جۆری (مان) لە لقی كۆمپانیاكە كە بڕیارە لە عێراق بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share