لە چێوەی پڕۆژەی “هەلی کاری ڤیم” هاتوچۆی سلێمانی 36 هەلی کاری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی لە 36 هەلی کار دەڕەخسێنێت، لە چێوەی ئەو پڕۆژەیەی دامەزراوەی “ڤیم فاوندەیشن” ڕایگەیاندووە، هەلی کارەکان بوارە جیاوازەکان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پێشانگای ( هەلی کاری ڤیم)، 36 هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست”.

هەلی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە پڕۆژەی “هەلی کاری ڤیم” بەم شێوازەن:

  • سێ شۆفێر و شەش کارمەند بۆ ئۆتۆمبێلی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان .
  • دوازدە شۆفێری ئۆتۆمبێلی کرێن.
  • پازدە کارمەند بۆ گۆڕینی پلێتی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.

هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن دەتوانن ڕۆژانی (25، 26/ 6/ 2022) سەردانی شوێنی تایبەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن لە پێشانگای هەلی کاری دامەزراوەی ڤیم، بەمەبەستی پێشکەشکردنی سیڤییەکان لە کاتژمێر 9:00 بۆ6:00ی ئێوارە

ناونیشانی دامەزراوەی ڤیم ( سلێمانی – پشت پارکی دایک).

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ خۆڵبارین و شەو نمەباران دەبێت.. پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share