كەشناسيی هەرێم: بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت بەفربارین لە ناوچە شاخاویەكان بەردەوامبێت لەگەڵ بارینی نمەباران هەروەها ئەگەری كەمێك نمە بارانیش لە سەنتەری شارەكان هەیە تا دوای نیوەشەو، كەش سارد دەبێت و تەم دروستدەبێت بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان.

بابەتی پێشتر

دوای پێشكەشكردنی وتارەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش، پلاسخارت گەیشتە لای سەرۆك بافڵ

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share