وەزیری دارایی: هێڵی گەرم بۆ چارەسەركردنی گرفتی بازرگانان دروستدەكرێت

وەزیری دارایی و ئابوری بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بازرگان و پیشەسازانی سنووری پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی تایبەت پێكدەھێنێت و بڕیاردرا هێڵی گەرم بۆ چارەسەركردنی گرفتی بازرگانان دروستبكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی ھەرێم، لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانان و پیشەوەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە لە ژووری بازرگانیی سلێمانی بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی ڕایگەیاند: “بازرگان و پیشەسازان ئەو توێژەن كە پێویستە ماندوو بون و ھەوڵەكانیان بۆ بوژاندنەوەی ڕەوت و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان بەڕێزەوە خەمڵاندنی بۆ بكرێت و وەك وەزارەتی ھەموو ھەوڵێك دەدەین سەرجەم لەمپەر و گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژانە نەھێڵين و بەجۆرێك ڕێكخستنەوە بۆ شێوازی باجی سەر بازرگانان بكرێت سوودی گشتی لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەكانەوە تێیدا جێگیربكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی بڕیاریدا لیژنەیەكی تایبەت كە وەك ھێڵی گەرمی نێوان بازرگانان و وەزارەت پێكبهێندرێت و نوێنەری ھەریەك لە ژووری بازرگانی و پیشەساز و بازرگانانی تێدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share