ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە مانگی ڕابردوودا 22 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی ئایاردا لانیکەم 22 کۆڵبەر کوژراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو ژمارە کۆڵبەرەی لە مانی ئایاردا کوژراون و برینداربوون ڕێژەی 82%یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

بەپێی ئامارەکە لە مانگی ڕابردوودا یەک کۆڵبەر کوژراوە و 21ی دیکە برینداربوون، کە زۆرترینیان لە پارێزگای کرماشان بووە و 11 حاڵەت بووە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، 18 حاڵەتیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە کە کوژراوێک و 17 بریندارن، هەروەها دوو حالەت لێدان بە چەک و دوو حاڵەتیش بە ڕووداوی سروشتی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە چـ.ـەک دروستبکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە، هاوکاربن لە دروستکردنی چـ.ـەک…
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسیی هەرێم روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share