هەپەگە شێوازێكی یارمەتیدانی توركیا لەلایەن پارتییەوە ئاشكرادەكات

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە باس لە هاوكاریی نێوان پارتی دیموكرات و سوپای توركیا دەكات و باس لەوە دەكات کە بە چاودێریی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەیدانێکی گەریلا سێجار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و باس لە “هاوکاریی هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر گەریلا” دەكات.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “ڕۆژی 26ی ئەم مانگە، کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی سیخوڕیی هێزەکانی پەدەکە بەسەر مەیدانی سنینی هەرێمی خواکارک-دا سووڕایەوە، ئەو مەیدانە دواتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە سێجار بۆردومانکرا”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە، “ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتریش چەکدارانی پەدەکە، لە گەمارۆدانی مەیدانەکانی گەریلا، هاوکاریی سوپای داگیرکەری تورکیان کردووە و لە هەندێک شوێنێش ڕێگەیان بۆ داگیرکاریی ئەو هێزانە پاککردووەتەوە، هەروەها چەند جاریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی گەریلا و چەندین گەریلایان شەهید کردووە”.

بابەتی پێشتر

زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی كارادەكرێت

بابەتی دواتر

ئەندامانی تۆڕێكی دزەپێكردنی بەنزین بۆ هەرێم دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕەتكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمەڵی دادگەریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەكەی ڕه‌تكردەوە‌. ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر،…
Total
0
Share