روونکردنەوەیەک لە تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

تیمی پارێزەرانی سەرۆك بافڵ رایدەگەیەنن، سەبارەت بە سكاڵاكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان، بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە سەرجەم سكاڵاكان لە بەرژەوەندیی سەرۆك بافڵ كۆتایی پێهاتووە و لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش پەسەندكراوە.

راشیدەگەیەنن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پەسەندكردووە، كە تیایدا پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەكێتی گۆڕیوە لە سیستمی هاوسەرۆكییەوە بۆ سیستمی سەرۆكی.

جەختیشدەكەنەوە، ئەو سكاڵایەی كە باسدەكرێت لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نییە و ئەو نووسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها روونكردنەوەیەكە نەك بڕیاری دادگا، بۆ زانیاری هەموو لایەكیش؛ جارێكی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆكاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە.

بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەك تەنها پۆستی نییە لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، بەڵكو یەكێكە لەدەركراوەكان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکەی عەرەبی واژۆ دەکات

بابەتی دواتر

دوای پێشكەشكردنی وتارەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش، پلاسخارت گەیشتە لای سەرۆك بافڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
Total
0
Share