ئیسرائیل رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکەی عەرەبی واژۆ دەکات

حکومەتی ئیسرائیل بڵاویکردەوە گەیشتوونەتە هەنگاوەکانی کۆتایی لە تەواوکردنی رەشنووسی رێکەوتنی ئاشتیی لەگەڵ سودان.

لەدوای سەردانەکەی ئیلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ سودان، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، “رەشنووسی رێکەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سودان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە چەند مانگی داهاتوودا واژۆ دەکرێت”.

ئاشکراشیانکرد، “واژۆکردنی رێکەوتنەکە بۆ دوای پێکهێنانی حکومەتی مەدەنی لە سودان دواخراوە و بە رەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە”.

بەپێی رەشنووسی رێکەوتنەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئیسرائیل هەوڵدەدات لە چەندین بواردا هاوکاریی پێشکەش بە سودان بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوای گرتنبەری ڕێوشوێن لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر دەكات

نووسینگەی داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی دەكات، ڕێوشوێن لەدژی خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلام قەزافی و خەلیفە…
Total
0
Share