تەقینەوەی غاز لە شارباژێڕ قوربانیی لێکەوتەوە

لە گوندێکی سنووری شارباژێڕ بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ماڵێک رووخا و ژنێک برینداربوو.

بەهۆی دزەکردنی غاز لە ماڵێکی گوندی گەورەدێی سەربە ناحیەی گاپیلۆن لە قەزای شارباژێر ماڵێک تەقییەوە و ژنێک برینداربوو.

ئەو ماڵەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە تەنها ئەو ژنەی تێدا ژیاوە کە ناوی “مرواری عومەر”ە و تەمەنی 45 ساڵە، دوای رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی.

تەقینەوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ژنەکە خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بووە و غاز دزەی کردووە و لە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
Total
0
Share