وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە توركیا رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە، كە وڵاتی توركیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2023 رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمدا هاتووە، هەركەسێك مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی توركیا هەبێت، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواكاری پێشكەشبكەن، داوكاریش لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە تاوەكو 20ی شوباتی ئەمساڵ دەبێت و بۆ سەرچاوەی زەمالەكە:-

https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتەكەمان تەنها پشتگیری و پرۆسێسی هەردوو بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەكات.

1. ماستەر:

• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65% كەمتر نەبێت.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەشبكات (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی توركیا پشتگیریی دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەكەیە، وەزارەتەكەمان هیچ دۆسیەیەكی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بەهیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

• كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پڕبكاتەوە:

https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

٢. دكتۆرا:

• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی ماستەری لە 65 70% كەمتر نەبێت.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەشبكات (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بواربێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراوبێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی توركیا پشتگیریی دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی زەمالەكەیە، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

• كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پر بكاتەوە:

https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

تێبینی: هەركەسێك ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەكەی بۆ یەكسانناكرێت.

بابەتی پێشتر

رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

ئیسرائیل رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکەی عەرەبی واژۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە…
Total
0
Share