وەزارەتی کارەبا: 50 مێگاوات کارەبا بۆ سلێمانی زیادکراوە

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی بەرزی پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە دابەشکردنی کارەبای بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دیاریکرد، لەسەر ئەو بنەمایە بڕی 50 مێگاوات بۆ پارێزگای سلێمانی زیادکراوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لیژنەیەکی تەیبەتمەندییان بۆ بەدواداچوونی ئاستی خواست لەسەر کارەبا لە شارەکاندا پێکهێناوە، بەدواداچوونی لیژنەکە خواستی پێشوو لەسەر کارەبا و ئەو خواستەی ئێستا هەیە جیاوازییەکی گەورەی نەبووە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ڕەچاوی سەرجەم تێبینییەکانی وەک جیاوازی پلەکانی گەرما یان هەر حاڵەتێکی دیکە کە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا هەبووبێت کراوە.

هەروەها پشکی کارەبای ئیدارەی گەرمیان بە لەبەرچاوگرتنی بەرزی پلەکانی گەرما لە 4.1%ـەوە کراوە بە 4.7%، سەرەڕای زیادکردنی 50 مێگاوات کارەبا بۆ قەزای چەمچەماڵ، بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە.

پێشتر ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانكۆ و شارەزاری بواری ئابوری ڕایگەیاندبوو، كارەبای نیشتمانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین كەمكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین تەنها بە 27% دیاریكراون، لە كاتێكدا كارەبای پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە 43.9% دیاریكراون.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ 9 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجار ژنێك بە وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share