بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم كەسایەتیی دیاری عێراق كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازی لە ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم، كەسایەتیی دیاری عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو گفتوگۆ لە بارەی فراوانكردنی هەماهەنگییە كەلتوورییەكان و هاریكاریی نێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و بەحر علوم كرا و ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشچوونی كایەكانی رووناكبیری و پتەوكردنی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لە نێوان هەموو گەلانی عێراق بە گرنگ وەسفكرا.
لە دیدارەكەدا ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم ستایشی رۆڵی مێژوویی و لەبیرنەكراوی سەرۆك مام جەلالی كرد و رایگەیاند، خانەوادەی بەحر علوم بە رێزێكی زۆرەوە لە پێگەی سەرۆك مام جەلال و ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە دەڕوانێت كە پەیڕەوی دەكرد، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و هەوڵەكانی لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا بەرز دەنرخێنین.

لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ سوپاسی خانەوادەی بەحر علومی كرد كە لە هەموو قۆناغەكاندا پشتیوانی مافەكانی گەلی كورد بوون و رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیاندا.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی پشکنینی پێکانەکەی مباپێ دڵەڕاوکێی دروستکردووە

بابەتی دواتر

ئەو کەرەستانەی لە مۆمیاکردنی فیرعەونەکانی میسر بەکارهاتوون چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share